رۆبه‌رت سكیدلسكی*
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
كاتی ئه‌وه هاتووه له خۆمان بپرسین: تۆ بڵێی جیهانگیریی هه‌ره‌س بهێنێت و بگۆڕێت بۆ جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌پۆلی یه‌كه‌مدا رووی دا؟ باشتر وایه جارێ له خۆمان بپرسین، داخۆ ئابووریی جیهانی به‌ره‌و به جیهانیبوون ده‌چێت، یان به پێچه‌وانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له ساڵی 1990دا بكرایه وه‌ڵامه‌كه‌ی روون و ئاشكرا بوو، چونكه ئه‌و كات، كۆمۆنیزم له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵات تازه هه‌ره‌سی هێنابوو، له چین (دینگ شیاو بینگ) ده‌رگای به رووی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌داریدا واڵا كردبوو، فرانسیس فۆكۆیاما-ش تازه كتێبێكی نووسیبوو به ناوی (كۆتایی مێژوو)، ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ش باسی له سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیی لیبراڵی و بازاڕی ئازاد ده‌كرد.
كه‌س گوێی به هۆشدارییه‌كه نه‌دا
چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه لیۆنێل رۆبینز پسپۆڕی ئابووریی به‌ریتانیایی، كه خۆی سه‌رسه‌ختانه باوه‌ڕی به بازاڕی ئازاد هه‌بوو، هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه بناغه‌ی فشه‌ڵی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له دوای جه‌نگه‌وه توانای ئه‌وه‌ی نییه پشتیوانی له ئابوورییه‌كی جیهانگیر بكات، به‌ڵام ئه‌و كاته جیهان سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داری بوو به‌سه‌ر كۆمۆنیزمدا، له‌به‌رئه‌وه كه‌س نه‌بوو گوێ به هۆشدارییه‌كه‌ی بدات، ئه‌و كاته تێڕوانینی گشتی به‌و شێوه‌یه بوو كه جیهان بۆته تاك جه‌مسه‌ری و ئه‌مریكا هه‌ر خۆی حوكمی دنیا ده‌كات، خه‌ڵكی جیهان باوه‌ڕیان وا بوو كه رووخانی یه‌كێتیی سۆڤێت رووخانی دوا به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كامڵبوونی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیدا.
سه‌رمایه‌ی ئیمپراتۆرییه‌كان
ده‌بوو ئابووریناسان و زاناكانی بواری سیاسه‌ت، گرنگیی زیاتر بده‌ن به مێژوو، ئه‌گه‌ر وایان بكردایه، له‌وه تێده‌گه‌یشتن كه جیهانگیریی به شه‌پۆل دێت و ده‌كشێته‌وه، شه‌پۆلی یه‌كه‌می جیهانگیریی كه له نێوان ساڵه‌كانی 1880 تا 1914 هات و به‌هۆی دابه‌زینی گه‌وره‌وه له تێچووی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندندا رووی دا، ساڵی 1913 بازاڕی كاڵا‌و شمه‌ك له هه‌موو كاتێك كامڵتر بوو، نرخی زێڕ جێگیر بوو، سه‌رمایه و نه‌ختینه‌ی ئیمپراتۆرییه‌كان به لێشاو ده‌ڕژایه بازاڕی كاره‌وه بێئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه زێڕینه‌ی كه خۆی به لیبراڵیزم و كامڵبوونی ئابوورییه‌وه باده‌دا رێخۆشكه‌ر بوو بۆ دوو جه‌نگی جیهانی و گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌ی ئابووریش له نێوان هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌دا رووی دا و جووڵه‌ی بازرگانی به راده‌یه‌ك كه‌میی كرد گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاستی 1800، لێشاوی پاره نه‌ما، وڵاتان ده‌ستیان كرد به سه‌پاندنی كۆت و به‌ند و گومرگی زۆر بۆ كۆنترۆڵكردنی پیشه‌سازی و بازاڕی كاری ناوخۆیی، ئابوورییه گه‌وره‌كانی جیهانی لێكترازان و سه‌ره‌تای دروسبوونی ته‌كه‌تول سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئیتالیا كه‌وتنه جه‌نگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كتولی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت.
ئابووری جیهان به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت
شه‌پۆلی دووه‌می جیهانگیریی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌ستی پێكرد و به كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی دیجیتاڵی جیهانگیریش زۆر به خێرایی هه‌ڵكشا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆری نه‌خایاند، ئه‌وه‌تا ئێستا زۆر به خێرایی له پاشه‌كشه‌دایه، به‌ر له قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی 2008 رێژه‌ی بازرگانی به‌رامبه‌ر به تێكڕای داهاتی ناوخۆیی %61 بوو، به‌ڵام له ساڵی 2020دا ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زی بۆ %52، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كۆت و به‌ند له‌سه‌ر جووڵه‌ی سه‌رمایه زۆر زیادی كردووه، به‌و پێیه‌ش كه هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و چین ته‌كه‌تولی خۆیان هه‌یه و له‌بری لێكنزیكبوونه‌وه تا دێت درزی نێوانیان فراوان ده‌بێت، ئابووریی جیهانیش رۆژ به رۆژ به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت، كه‌واته جیهانگیریی له پاشه‌كشه‌دایه.
لیبرالیزمی نوێ كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئاراسته‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی كۆنترۆڵ كردبوو، هه‌ر خۆی به سێ رێگای سه‌ره‌كی بووه هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی جیهانیی:
پێیان وابوو سیستمه‌كه‌یان سه‌لامه‌ته
رێگای یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه لێبراڵه نوێخوازه‌كان توانای تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یان نه‌بوو بۆ نه‌بوونی دڵنیایی، گریمانه‌ی لێهاتوویی بازاڕیش كه باوه‌ڕی زاڵ و باو ئه‌وه‌یه كه خۆی نرخ ده‌ستنیشان ده‌كات، تا 2008یش پسپۆڕان پێیان وابوو سیستمی بانكی و دارایی جیهانی سه‌لامه‌ته‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به ئێستاشه‌وه زۆرێك له بانكه‌كانی جیهان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه.
رێگای دووه‌م ئه‌وه بوو ئابووریناسه لێبراڵه نوێخوازه‌كان بێئاگابوون له ناهاوسه‌نگییه جیهانییه‌كان و به مه‌به‌ستی كامڵبوونی ئابووری به‌رهه‌می پیشه‌سازییان له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه گواسته‌وه بۆ وڵاته تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌ی وڵاته هه‌ژاره‌كان به لێشاو چوو بۆ وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، به‌و شێوه‌یه‌ش چینییه‌كان ئاستی گوزه‌رانی خۆرئاواییه‌كانیان به‌رزكرده‌وه و لێشاوی به‌رهه‌می پیشه‌سازیی چینیش بازاڕی كار و پیشه‌سازی خۆرئاوای وێران كرد، ناهاوسه‌نگیی له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵدا و جیهان به‌ره‌و دروستكردنی ته‌كه‌تول رۆیشت.
بارودۆخه‌كه بۆنی جه‌نگی لێدێت
رێگای سێیه‌م و كۆتایی ئه‌وه‌یه كه ئابووری لیبرالیزمی نوێ گوێ به نایه‌كسانی نادات، ئه‌وه‌تا دوای نزیكه‌ی 40 ساڵ له په‌ره‌سه‌ندنی جیهانگیریی %10ی دانیشتوانی جیهان خاوه‌نی %76ی داهات و سامانی جیهانن، له‌به‌رامبه‌ر نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان ته‌نیا خاوه‌نی %2ی سامانی جیهانن، ئه‌مه جیهان به‌ره‌و خرۆشان و ناجێگیریی ده‌بات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی كه‌میی ئاستی هزره‌وه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان، بارودۆخه‌كه به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چێت و شه‌پۆلی دووه‌می جیهانگیرییش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
*مامۆستای فه‌خری بواری ئابووریی سیاسی له زانكۆی وارویك و ئه‌ندامی لۆرداتی به‌ریتانی و نووسه‌ری سێ به‌رگی ژیاننامه‌ی جۆن ماینارد كینز.
سه‌رچاوه: بروجیكیت سندیكیت