رێكخه‌رانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ئۆسكار رایانگه‌یاند، گۆرانیبێژ رۆبین ریهانا فێنتی ناسراو به (ریهانا) له مانگی داهاتوودا به گۆرانی به‌شداری له ئاهه‌نگی ئۆسكار ده‌كات.
ریهانا پاش ماوه‌یه‌ك دابڕان له سازكردنی كۆنسێرت و بۆنه‌كان دووباره گه‌ڕا‌یه‌وه بۆ دنیای هونه‌ر و بینینه‌وه‌ی هه‌واداره‌كانی. بڕیاره گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (lift me up) له كێبڕكێی خه‌ڵاتی ئۆسكار پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی باشترین گۆرانی ساڵ بكات، جگه له ریهانا، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی (لەیدی گاگا)ش به گۆرانی «my hand» به‌شداری له كێبركه‌كه‌دا ده‌كات، هه‌ر بۆیه كێبركێكه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ ئه‌مساڵ ناوازه و سه‌رنجراكێش ده‌بێت، چونكه كێبركێكه له نێوان هونه‌رمه‌نده ناوازه‌كاندايه كه خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆرن له سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
ریهانا دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش به گۆرانی له نێوان گێمه‌كانی یاری كۆتایی تۆپی پێی ئه‌مریكی (سوپه‌ر پۆل) سه‌رنجی میدیاكانی بۆ لای خۆی راكێشایه‌وه، چونكه ماوه‌ی 7 ساڵه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئاماده‌ی هیچ یاریيه‌ك نه‌ببوو، بێگومان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ریهانا هونه‌رمه‌ندی ته‌مه‌ن 35 ساڵ سه‌رنجی خۆی خسته‌سه‌ر ریكلامكردن و به جۆرێك داهاته‌كه‌ی مه‌زه‌نده ده‌كرێت به یه‌ك ملیار دۆلار.
ریهانا-ی ئه‌ستێره‌ی پۆپ له‌دایكبووی شاری باربادۆسه و تا ئێستا (9) خه‌ڵاتی گرامی وه‌رگرتووه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره گۆرانییه‌كی كاندید ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی ساڵ له ئۆسكار.
شایانی باسه، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵی ئۆسكار خولی نه‌وه‌د و پێنجه‌مینیه‌ت و جه‌یمی كیمێل پێشكەشكارێتی، ئاهه‌نگه‌كه له 12ی مانگی ئادار له شانۆی دۆلبی له لۆس ئه‌نجلۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیانا ئه‌حمه‌د