بوومەلەرزەكەی توركیاوە زیانی پێنج هەزار بەرمیل نەوتی لە عیراقداوە

09:21 - 2023-02-28
عیراق
250 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت سۆمۆ رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەشی ئەم مانگەی توركیاوە نزیكەی پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهان بەفیڕۆچووە.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بڕێك نەوت لە عەمبارەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە بەندەری جەیهان رژاوە، كە بە چوار هەزار و 823  بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت.

سەرچاوە: موازین نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان