ژمارەك خێزانی ئاوارەی عیراق لە سلێمانییەوە گەڕێنرانەوە بۆ ناوچەكانیان

10:29 - 2023-03-01
عیراق
318 جار خوێندراوەتەوە

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچەران عیراق ئاشكرایكرد، 301 خێزانی ئاوارە كە ژمارەیان هەزار و 637 كەس بووە لە كەمپی ئاشتی لە سلێمانی گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاكانی بەغداد و سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەواو و دیالە.
وەزیری كۆچ و كۆچەران عیراق وتیشی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی تری عیراق، لە داهاتوودا پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە: إیرث نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان