پەیامی خانمی یەكەمی عیراق بۆ مامۆستایان و خێزانی پەروەردەكار

10:27 - 2023-03-02
کوردستان
500 جار خوێندراوەتەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانی عیراقەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان و خێزانی پەروەردەكار دەكات.
لە پەیامەكەیدا، رایگەیاندووە: بەبۆنەی جەژنی مامۆستایان، جەژنی زانست و زانین و بیری نوێگەری، پیرۆزبایی لە خێزانی پەروەردەكاران و هەموو مامۆستایان لە كەرتی پەروەردە دەكەم، كە نەخشەڕێگایەكیان كێشاوە بۆ ئەوەی نەوەكان بە لێهاتوویی و عەقڵێكی كراوە و هۆشیارییەكی فكرییەوە بیگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە پەروەردە و فێركردنی بەهێز هەزارجار بەخێر دەمێنێتەوە، بۆ گۆڕەپانەكانی كار خاوەن توانا و لێهاتوویی و عەقڵێك كە توانای داهێنانی باشتری هەبێت دەستبەردەكات، هەروەها پەیامی نەوەكان كە گوزارشتە لە سوپاسگوزاریی، بۆ هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبوو لەوەی مەشخەڵی رووناكی هەمیشە بە زانست و بیری داهێنەرانە گەشاوەبێت بەردەوام دەبێت.
خانمی یەكەمی عیراق، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی ئەوەی زۆرینەی قوتابخانەكانی عیراق، ببنە شوێنی نموونەیی بە خزمەتگوزاری تەندروستی و ژینگەیی و فێركاریی تەواو، بە چاودێرییەكی دامەزراوەیی نایاب بۆ مامۆستایان و خوێندكاران كە هەموویان هەوڵی چاندنی ئومێد و پێكەنین دەدەن، لەسەر رووخسارەكان و هیوا لە بیرەكانیاندا دەچێنن، بەوەی كە سبەینێ هەڵگری زۆرە بۆیان لە بەدیهێنانی پڕۆژەی دروست بە چاودێرییەك كە شایستە بێت.

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان