+ کاتێک مرۆڤێکی میهرەبان بەردەوام چاکەت لەگەڵ دەکات و خۆشی دەوێیت، ئەوسا تۆش هۆگری دەبیت، بەڵام ئەو هۆگرییە بەو رادەیە نییە، ئەگەر رۆژێک نەیبینی بۆی دڵتەنگ بیت و لە پەلوپۆ بکەویت، تەنیا لەبەر چاکییەکانی هۆگری بوویت. ئەمە هاوڕێتییە.
+ بەڵام عاشقبوون رێک پێچەوانەی هاوڕێتییە، چونکە ئەو کەسەی عاشقی بوویت، ئەگەر رەفتارەکانی خراپیش بێت، دیسان ناتوانی خۆشت نەوێت، ئەگەر یەک رۆژ یان یەک سەعات نەیبینی، بۆی دڵتەنگیت و پەلوپۆت دەشکێت، هەمیشە بێ ئارامیت و نازانی چی بکەیت،
ئەمە عاشقبوونە.
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە.