گۆرانیبێژی جیهانی شەکیرا لە یەکەم لێدوانیدا لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییەی کە تێیدا وەڵامی جێرارد پیکێی هاوسەری پێشووی دایەوە، رایگەیاند "ئەو گۆرانییە وەک چارەسەرێکی دەروونی وابووە بۆ من"
شەکیرا ئاماژەی بەوەداوە، کاتێک چۆتە ستۆدیۆوە دۆخێکی خراپی هەبووە و کە هاتۆتەوە دەرەوە، هەستی بە باشبوون کردووە، وتوشێتی"گەر ئەو گۆرانییە نەبوایە، وەک ئێستا هەستم بە باشی و ئارامی دەروون نەدەکرد"
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە مانگی رابردوودا شەکیرا بە گۆرانی وەڵامی هاوسەری پێشووی دایەوە و گۆرانیەکەش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.