ئاسۆ ركابه‌ری‌ رۆناڵدۆ ده‌كات

09:38 - 2023-03-05
وەرزش
171 جار خوێندراوەتەوە

ئاسۆ ڕۆستەم ئەستێرە و هێرشبەری كوردی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق و  یانەی شورتە شان بەشانی كرستیانۆ ڕۆناڵدۆ  بۆ باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووى خولەكانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا  پاڵێوراوە . 
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لیستی‌ ئەو یاریزانانەی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی شوباتی ئەمساڵ پاڵێوراون یاریزانەكانیش کە له‌ وڵاتانی خۆرئاوایی ئاسیان،‌ پێكهاتوون لە (ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانی شورتەی عێراقی‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسری سعوودی، ئیگالۆی یاریزانی هیلالی سعوودی، عومەر سۆمەی یاریزانی عەرەبی قەتەڕی، مەهدی عەبدولجەبار یاریزانی مەنامەی بەحرەینی و كودجا لابای یاریزانی عەینی ئیماراتی).
ئاسۆ ڕۆستەم لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی شوڕتەی عێراقییەوە كرد و لە دواین‌ چوار یاری یانەكەیدا پێنج گۆڵى تۆمار كردووە، لە یارییەكەیان بەرامبه‌ر نەفتی میسان لە هەفتەی هەژدەی خولەکەدا ئاسۆ ڕۆستەم هاتریكی تۆماركرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان