دواجار، ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای هۆڵیوود و دنیای كۆمیدیا، جیم كاری بڕیاریدا ڤێلا هه‌شت هه‌زار مه‌ترییه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته خۆشترین شوێنی لۆس ئه‌نجلس بفرۆشێت و وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت: كاتی نییه بچێت بۆ ڤێلاكه، بۆیه پێویسته یه‌كێكی تر سوود له‌و سروشت و جوانییه‌ی ڤێلاكه و شوێنه‌كه ببینێت، بۆیه ڤیلاكه‌ی به زیاتر له 28 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت.
جیم كاری، ئه‌گه‌رچی كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌واو كۆمیدییه له فیلمه‌كانیدا، به‌ڵام كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه له میدیاكان و سۆسیال میدیا به گشتی، چونكه باوه‌ڕی وایه ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كان بچێته لای جه‌ماوه‌ر، نه‌ك قسه‌ی زۆر و كرداری كه‌م .
ڤێلاكه‌ی كاری، 8000 مه‌تره و مه‌سبه‌ح، ژووری بلیارد، یاریگای تێنس، و خانوویه‌كی 1100 مه‌تری تێدایه بۆ نیشته‌جێبوون و ڤێلاكه به 28.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشێت، وه‌كو ریكلامێكیش بۆ ڤێلاكه‌ی رایگه‌یاند: ڤێلاكه خاوه‌نی سروشت و ئیلهامێكی سه‌یره و به راستی ناوازه‌یه و ئه‌وه‌ی بیكڕێت خۆشبه‌خت ده‌بێت، چونكه من هه‌میشه تێیدا ئارام و خۆشبه‌خت بووم، هه‌روه‌ها وه‌ك پێشتر وتم من ته‌نها كاتم نییه بڕۆم بۆ ئه‌وێ و وتم با كه‌سێكی تر سوود له سروشته جوانه‌كه‌ی ببینێت و هه‌ر به چۆڵی نه‌مێنێته‌وه.
جیم كاری، ته‌مه‌نی 60 ساڵه و خاوه‌نی دوو خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبه و هه‌میشه به كۆمیدیترین ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ناسراوه و هه‌ر رۆڵێكی بینیبێت، سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌رهێنه‌ره‌كان به‌رده‌وام پێیان وایه، ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له جیم كاريدا هه‌یه، به‌هره‌یه‌كی خوداییه و بێ سنووره !.
دیانا ئه‌حمه‌د