لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا، خێزانیکی ئەمریکی پاش 30 ساڵ لە ونبوونی کچەکەیان بەناوی، باتریشیا کوبوتا، لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیدا دۆزیویانەتەوە.
باتریشیا لە ساڵی 1992 وندەبێت و سەرەڕای بەدواداچوونی پۆلیس، بەڵام ناتوانرێت بدۆزرێتەوە، دواجار خێزانەکەی لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیدا و لە تەمەنی 83 ساڵیدا دەیدۆزنەوە.
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە باتریشیا، نەخۆشی شیزۆفرێنیای هەبووە، کە نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی رەوتی ھزر و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و راستی.