لەماوەی مانگێكدا 500 كرێكار لە عیراق برینداربوون

07:27 - 2023-03-06
عیراق
317 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرایكرد، لەماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵ، 500 كرێكاری كەرتی تایبەت بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی پیشەیی لەكاتی كاركردن لە پارێزگاكانی عیراق برینداربوون.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق باسی لەوەشكردووە، نەبوونی هۆشیاریی بۆ پاراستنی گیانی كرێكاران هۆكارێكی دیكەی برینداربوونی كرێكارەكانە.

سەرچاوە: بغداد الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان