لاله‌ مارف نیشتمان به‌ده‌میه‌وه‌ پێده‌كه‌نی

12:08 - 2022-04-18
ڕاپۆرت
715 جار خوێندراوەتەوە

سیروان سلێمان

محه‌مه‌د مه‌حمود قادر ناسراو به‌ لاله‌مارف، ساڵی 1951 له‌ گوندی (میل قاسم)ی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌ دایكبووه‌. دوای ته‌واوكردنی سه‌ره‌تایی له‌ حوجره‌ درێژه‌ی به‌خوێندن داوه‌.
ساڵی 1973 بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول تا هه‌ره‌س، ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌، بۆته‌ ئه‌ندامی كه‌رتی رێكخستنی كه‌لار و دواتریش سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رته‌كه‌، به‌شداریی كۆنفراسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه‌، ساڵی 1979 بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ و كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌یی كه‌رتی 2ی تیپی 53ی شێروانه‌.
له‌ هه‌شتاكاندا باوكی و برایه‌كی زیاتر له‌ ساڵێك له‌ زیندانه‌كانی به‌عسدابوون.
له‌ رۆژانی 9/4 تا 14/4/1988 سه‌رپه‌رشتی به‌رگرییه‌كی قاره‌مانه‌ی كرد له‌ ئه‌نفالدا له‌ نزیك گوندی زه‌ردی حه‌مه‌ی.
به‌شداریی راپه‌ڕینی 1991ی كردووه‌ و چه‌ند پله‌یه‌كی پێدراوه‌، وه‌ك: فه‌رماندی فه‌وج و جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌تی گه‌رمیان.
له‌ ده‌یان نه‌به‌ردیدا به‌شداریكردووه‌، له‌ داستانی  رزگاری بریندار كراوه‌.
رۆژی 10/11/1994 به‌ ته‌قینه‌وه‌ی TNT برینداركراو نێردرایه‌ ئێران، رۆژی 14/1/1995 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان