راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە

08:32 - 2023-03-08
کوردستان
302 جار خوێندراوەتەوە

د‎وای دەستکەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر 
چەند جێگە و باخێکی جیاواز لە سنووری سلێمانی کە کاری نایاسایی تێدادەکرێت و چەندین کەسی لە یاسا هەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە، پاش لێکۆڵینەوەی ورد، پاڵپشت با یاسا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاردرا سەرجەم ئەو باخ، شوێن و جێگایانەی کە بۆ مەرامی کاری نایاسایی، خراپەکاری و کۆکردنەوەی هێز لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەكان بەکارهێنراوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

دوای رەزامەندی  دادوەری تایبەتمەند هێزێکی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی رۆژی
چوارشەممە 2023/3/8
لە سنووری سلێمانی دەستیان بەسەر چەند باخێکدا گرت و دوای پشکنین و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، دەست بەسەر چەندین لوولەی بێدەنگی چەک (کاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستکردنی هێزی نایاسایی لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێم دا گیرا. هەروەها چەندین تۆمەتباریش دەستگیرکران کە بەشێکیان پێشتر لە لایەن دادگاوە داواکراو بوون.
بۆ هەموو لایەکیشی رووندەکەینەوە ئەم کەیسە رێڕەوی یاسایی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.


بە‎ڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
2023/3/8








بابەتە پەیوەندیدارەکان