بەڕێزان: هەڤاڵ محەمەد شێخ عوسمان سەرنووسەرو ستافی كەناڵی (المرصد)
بە بۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی (المرصد) بە ناوی ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین وەكو چۆن بڵاوكراوەی (الانصات المركزی) جێدەستی لە رەوتی رۆژنامەگەریی دیارەو ببوو بە ئاوێنەی پێدانی زانیاریی لە زمانی عەرەبییەوە بۆ كوردیی، بەم شێوەیەش (المرصد) كە وەرزیی دووەمی الانصات المركزییە بەردەوام بێت و خۆی نوێبكاتەوەو هەروەها لەگەڵ میدیای نوێ خۆی بگونجێت و رەوتەكە درێژە پێبدات.
هیوادارین هەردەم ئەو پردە بن لە نێوان رووناكبیران و خوێنەوارانی كورد و عەرەب كە لەم قۆناغەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر پێویستیی پێیەتی.
دووبارە پیرۆزەو هەر سەركەوتوو بن
كوردستانی نوێ