پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلین قاسملوو

12:55 - 2023-03-11
کوردستان
449 جار خوێندراوەتەوە

ماتەمینی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلین قاسملوو، ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو دەردەبڕین.
دکتۆر قاسملوو ناوێکی دیار و سەرکردەیەکی لەبیرنەکراوی مێژووی خەباتی کوردایەتییە. لە رووداوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و بە بیروباوەڕە شۆڕشگێڕی و دڵسۆزانەکەیەوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ خۆی تۆمار کردووە.
خاتوو هێلینی هاوژینیشی پشتیوانێکی هەمیشەیی و دۆستێکی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد و مافە رەواکانی بوو.
رۆحی خاتوو هێلین قاسملوو شاد بێت و یاد و یادەوەری دکتۆر قاسملوو بۆ هەمیشە بەرزبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان