بەهۆی فێڵکردنەوە، وەبەرهێنێکی بەناوبانگ دەستگیرکرا

05:53 - 2023-03-11
کوردستان
340 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى کەرکوک رایدەگەیەنێت کە  وەبەرهێن روشدی سەعید، بەهۆی فێڵکردن و تەزویرکردنی چەکی بانکییەوە لە کەرکوک دەستگیرکراوە.


پۆلیسی کەرکوک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو وەبەرهێنە  لە شارەکانی هەولێر و کەرکوک، چەندین سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە.


یەکێک لە دیارترین ئەو پڕۆژانەی کە لە شاری هەولێردا بە تەواونەکراوەی ماوەتەوە، پڕۆژەی  دەشتی بەهەشت بوو، کە روشدی سەعید لەگەڵ هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسازدا ریکلامی بۆ دەکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان