پەیامی خاتوو گەلاوێژ بۆیادی المرصد

08:21 - 2023-03-12
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان سەنووسەر و ستافی " المرصد"، خۆشحاڵ دەبم كە لەیادی دەستپێكردنی پەخش و بڵاوكردنەوەی "المرصد " كە درێژەپێدەری "الانصات المركزي" جوانترین چەپكە گوڵی پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە بكەم.
گرنگی ئەم پڕۆژە میدیایەی ئێوە لەوەدایە كە " مخاطبه"ی گەلی عیراق و نەتەوەی عەرەب دەكەن بە زمانی خۆیان، ئەمەش پێویستییەكی گرنگی ئەم رۆژ و سەردەمەیە بۆ ئەوەی خوێنەر و وەرگری عەرەبیش، بەتایبەتی توێژە ئەكادیمییەكان و رۆشنبیر و سیاسییەكەی، باشتر لە خەباتی رەوای گەلی كورد بگەن.

پەیامی ئێوە، پەیامی برایەتی و پێكەوەژیانی گەلانی كورد و عەرەبە، هەروەك سەرۆك مام جەلال هەمیشە تەئكیدی لێدەكردەوە، بەواتا ئەو پەیامەی كە یەكێكە لە سەرەكیترین لاپەڕە زێڕینەكانی خەباتی گەلەكەمان، چونكە بەردەوام دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ هە موو نەتەوەكانی جیهان بەتایبەتی و گەلانی عەرەب و فارس و توركی دراوسی درێژكردوە و خەباتی بۆ بە دەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین درێژەپێداوە.
بەم بۆنەیەوە هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم و دڵنیام هەوڵ و ماندو،بوونتان و بەهەدەر ناچێت و كاروانی میدیایتان  دەگاتە مەنزڵ.

دووبارە ئەم یادە پیرۆزە

گەلاوێژ

بابەتە پەیوەندیدارەکان