عەشق پێویستی بە قسە نییە!!

03:48 - 2023-03-13
هەمەرەنگ
456 جار خوێندراوەتەوە

دوو عاشق ئەگەر بۆ یەکتری سووتابن، بێدەنگ دەبن. ئەمە بەو مانایە نییە کە قسەیەکیان نییە بۆ وتن، بەڵکو بە پێچەوانەوە، تاڕادەیەکی زۆر هەست هەیە بۆ گوزارشت لێکردن. بەڵام قسە نییە، ناشکرێت هەبێت، قسە کاتێ دێتە ئاراوە کە عەشق باری کردبێت، ئەگەر دوو عاشق هەرگیز بێدەنگ نەبن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە عەشق مردووە، ئیتر ئەوان ئەو ماوەیە بە قسە پڕ دەکەنەوە، کاتی عەشق زیندوو بێت، وشە وجودی نییە، چونکە ئامادەگی عەشق ئەوەندە سەراپاگیر و  باڵادەستە، بەسەر زمان و قسەدا زاڵ دەبێت.

اشو، روانشناسی محرمانە.
و، خونچە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان