بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی (المرصد)
لە یادی 28 ساڵەی دەرچوونی بڵاوکراوەی (الانصات المرکزی) لە رابردوودا و بڵاوکراوەی (المرصد) لە قۆناغی ئێستادا، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم.
(المرصد) سەرچاوەیەکی گرنگ و پڕ زانیاری هەواڵ و بابەتە سیاسییەکانی تایبەت بە هەرێم و عێراق و جیهانە، بێگومان ئەم سەرچاوە گرنگەی هەواڵ و زانیاری، بە هەوڵ و دڵسۆزی ئێوەی خەمخۆر بەردەوام بووە و دڵنیاشین هەر بەرەو پێشەوەی دەبەن.
ئارێز عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری