سەرۆک بافڵ: پشتگیری بڕیارە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەین

06:23 - 2023-03-15
کوردستان
223 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی یاسا کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی تەواوی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان، گەشەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی زیاتر دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەین لەپێناوی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان