بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق.

08:52 - 2023-03-15
کوردستان
341 جار خوێندراوەتەوە

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا و بەردەوامی گفتوگۆکان لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختی لێ کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، بۆ هەموان ئاشکرایە ئێمە باوەڕی نەگۆڕمان بە کاری پێکەوەییە. ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان