لە 95 هەمین مەراسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، لە جیاتی فەرشی سوور، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین سیماکانی ئۆسکار، فەرشی بێجیی ئاڵتوونی بۆ میوانەکان راخرابوو.
گۆڕینی رەنگی فەرشەکە، بووە جێگای سەرنجی میدیاکان و رێکخەرانی مەراسیمەکە ئاماژەیان بەوەدا کە بەو پێیەی ئەمساڵ رۆیشتن بەسەر فەرشەکەدا لە هۆڵی داخراودا بووە، رەنگەکەیان گۆڕیوە، بۆ ئەوەی لەکاتی وێنەگرتندا تاریک دەرنەچێت و کردوویانە بە رەنگی بێجیی ئاڵتوونی.