بەڕێزان سەرنوسەر و رۆژنامهنووس و كادیرانی بڵاوكراوەی(المرصد)
بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی ههواڵنامەى (الانصات المركزی) کەلەوەرزی نوێی کارکردنیدا بەناوی (المرصد) درێژە بەکاروانی خزمەت دەدات، جوانترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی چۆنایەتی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەم ههواڵنامهیەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە شارەزایی و دڵسۆزی و سەلیقەی تەواوی ستافەکەی وەک بڵاوکراوەیەکی گرنگ و پڕ زانیاری بەزمانی عەرەبی، بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی پڕ زانیاری و شیکاریی پێگەیەکی سەنگینی بۆخۆی دروست کردوە و بۆتە سەرچاوەیەکی بەسوود بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ خوێنەران کە شایستەی بەرزنرخاندنە، لەم بۆنەیەدا لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیمان، چاوەڕێی برەودان و داهێنانی پیشەیی زیاتر و بەردەوامیی پێشەنگیتان لێدەکەین.
هەمیشە لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕى مەکتەبى سیاسی (ی.ن.ک)و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی