مێژووی گۆڤاری گزنگ لەساڵۆنی لاپەڕە نۆ، خرایەڕوو

10:14 - 2023-03-19
ڕاپۆرت
198 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، رەوەست نەوزاد

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆڕی ناساندنی كتێبـی (دار بەڕوەكەی كەركوك، كاروانی گۆڤاری گزنگ) بەڕێوەچوو، كە لە كۆكردنەوە و ئامادەكردنی محەمەد مێرگەسووری-یە.
لە رێوڕەسمەكەدا، ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران ئامادەیبوون، تێیدا محەمەد مێرگەسووری باسی لە مێژووی گۆڤارەكە و نووسەرانی ئەو گۆڤارە كرد.
دواتر ژمارەیەك لە بەشداربوانی كۆڕەكە، بە سەرنج و پرسیار بەشدارییان لەكۆڕەكەدا كرد، لەكۆتاییشدا كتێبەكە لەلایەن نووسەرەكەیەوە بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان