چلەی تێكۆشەری دێرین بەختیار شێخ عوسمان بەڕێوەچوو

10:16 - 2023-03-19
ڕاپۆرت
260 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە سلێمانی، لە رێوڕەسمێكدا چلەی ماتەمینی تێكۆشەری دێرین بەختیار شێخ عوسمان بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە هاوڕێ و هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی ئامادەیبوون، رێز لە گیانی پاكی بەختیار شێخ عوسمان گیرا و چەندین وتار پێشكەشكران.
هەر لەوبارەیەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێكدا وتی: كاك بەختیار پەروەردەی بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و نیشتمانپەروەری یەكێك لە گوندەكانی قەرەداغ بوو، ئەم بنەماڵەیە كە هەر لەكۆنەوە و لە شۆڕشی شێخ مەحمودەوە هەتا شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەشداری كاریگەریان هەبووە، هەر لە منداڵیشەوە بەختیار شێخ عوسمان هەستێكی نەتەوایەتی و نیشتمانی بەهێزی هەبووە كە هەر لەم پێناوەدا و لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا دوو برای شەهید بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان