کوردەوان محەمەد سەعید
كتێبێكی دیكه‌ی (پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب)ه كه هه‌ر له كۆتاییه‌كانی 2022دا چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه و كتێبه‌كه 70 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌ندی له دووتوێی به‌رگێكی جوان‌دا له‌خۆ گرتووه.
پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب له‌م كتێبه‌دا جگه له ده‌روازه، كه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌وه نووسیویه‌تی، به وردی باسی له بنه‌ما جیۆستراتیژییه‌كانی هێزی چین كردووه، ئه‌وانیش شه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كین، كه بریتین له: هێزی جوگرافی، هێزی دیمۆگرافی، هێزی ئابووری، هێزی سه‌ربازی، هێزی سیاسی و دیپلۆماسی، پڕۆژه‌ی پشتێنه و رێگا.
له بنه‌مای یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له هه‌ڵكه‌وته و شوێنی جوگرافیای چین و رووبه‌رو پانتایی ئه‌و وڵاته ده‌كات، هه‌ردوو خاڵه‌كه وایان كردووه چین پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چونكه له‌لایه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهانه له رووی رووبه‌ره‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به چه‌ند ده‌ریایه‌كه‌وه و به‌وه‌ش خاوه‌نی چه‌ندین رێگای وشكانی ده‌ریاییه.
بنه‌مای دووه‌می هێزی ستراتیژی چین وه‌ك نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی ده‌كات، هێزی دیمۆگرافییه، ئه‌م وڵاته به گوێره‌ی ئاماری 2020 ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یشتۆته یه‌ك ملیار و 439 ملیۆن و 323 هه‌زار و 776 كه‌س، به‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین وڵات له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، پاشان هه‌ر له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به ئامار و داتا به وردی باس له پێكهاته ئه‌سنۆگرافییه‌كان ده‌كات، كه هه‌ر یه‌كه‌یان به گوێره‌ی رێژه‌ی خۆی به‌شداره له پێكهێنانی وڵاته‌كه‌دا.
بنه‌مای سێیه‌م، هێزی ئابوورییه، نووسه‌ر تیایدا باس گرنگرتین خاڵ ده‌كات، ئه‌ویش نوێكردنه‌وه‌ی ئابووری چینه كه به چه‌ند هه‌نگاوێك جێبه‌جێ كراوه، دواتر به خشته و ئاماری پێویست گه‌شه‌ی ئابووری چین و كۆی تاهاتی ناوخۆیی و یه‌ده‌گی دراوی وڵاته‌كه‌ی روون كردۆته‌وه، هه‌ر له‌م به‌شه‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌ت دراوه به بواری بازرگانی چین و ئه‌و فراوانبوونه بێوێنه‌یه‌ی كه چین له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه.
چواره‌م بنه‌مای هێزی ستراتیژیی چنی بریتییه له هێزی سه‌ربازی، نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له دید و تێڕوانینی چین ده‌كات بۆ هێزی سه‌ربازی و پاشان دێته سه‌ر سوپای چین و ئه‌و ناوچانه سه‌ربازییانه‌ی كه چین سوپاكه‌ی خۆی تێدا جێگیر كردووه، دواتریش باس له چه‌كی سوپای چین و هێزی ده‌ریایی و زه‌مینی و ئاسمانییه‌كه‌ی و چه‌كی ستراتیژی، واته چه‌كی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
بنه‌مای پێنجه‌می هێزی ستراتیژی چین، هێزی سیاسی و دیپلۆماسییه، له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باسی سیستمی سیاسی چین و حزبی كۆمۆنیستی چین و رۆڵی سیاسی و دیپلۆماسی چین ده‌كات له به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌كه‌دا.
بنه‌مای شه‌شه‌می هێزی ستراتیژی چین پڕۆژه‌ی پشتێنه و رێگایه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی چین له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ستی پێكراوه‌و بۆته جێگه‌ی قسه‌وباس له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌ته، پڕۆژه‌كه وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێكردووه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر پێنج ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیدا، كه سێ رێگایان وشكانین و دوانیشیان ده‌ریایین، ئه‌وانیش بریتین له: رێگای ئاوریشمی باكوور، كه له چینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵده‌كشێت، به روسیا و سیبریادا تێده‌په‌ڕێت، رێگای ئاوریشمی ناوه‌ڕاست، له چینه‌وه به‌ره‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئێران و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بڕێت و ده‌گاته ئه‌وروپا، رێگای ئاوریشمی باشوور، له چینه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و باشووری ئاسیا تا ده‌گاته هیندستان، رێگای ده‌ریایی خۆرئاوا، له ده‌ریای چینه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و زه‌ریای هیندی، به هه‌ردوو ده‌ریای عه‌ره‌ب و سوریادا تێده‌په‌ڕێت، تا ده‌گات به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، رێگای ده‌ریایی باشوور، له ده‌ریای چینی باشووره‌وه ده‌سپێده‌كات تا زه‌ریای هێمن.
له كۆتاییشدا قسه له‌سه‌ر ره‌هه‌نده جیۆستراتیژییه‌كانی پڕۆژه‌ی پشتێنه و رێگا ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێگه‌ی چین له جیهاندا ده‌كات.
ناوی كتێب: بنه‌ما جیۆستراتیژییه‌كانی هێزی چین
ناوی نووسه‌ر: پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب
بابه‌ت: سیاسی، جیۆپۆله‌تیك
دیزاین و چاپ: جبار حسن
دیزاینی به‌رگ: ته‌ژنه
چاپخانه: چاپخانه‌ی بینایی – سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022 چاپی یه‌كه‌م
ژماره‌ی سپاردن: (1773)