فاروق سەعید حەسەن
ئه‌م ناونیشانه كتێبێكی نوێ و پڕبایه‌خی بواری ژینگه‌یه كه پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب نووسیویه‌تی و له كۆتاییه‌كانی 2022دا چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
بابه‌تی ژینگه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیاتر بایه‌خی پێدرا و به تایبه‌تیش له‌و كاته‌وه كه زاناكان هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كرد له‌سه‌ر ژینگه و هۆكاره‌كه‌شی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ چالاكییه‌كانی مرۆڤ گه‌ڕانده‌وه، له‌به‌رئه‌وه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه مرۆڤ كه‌وتۆته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ پیسكردن و وێرانكردنی ژینگه دابنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی رێكخستووه و چه‌ندین رێكه‌وتن و په‌یمننامه‌ی ئیمزا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه كۆتاییان نه‌هاتووه، بۆ ئێمه‌ی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستانیش گرنگه ئاگاداری ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه بین كه له‌و بواره‌دا به‌دی هاتوون، پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب، كه پسپۆڕێكی ئه‌كادیمییه له كتێبێكی نوێیدا به ناوی (ژینگه له نێوان كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایش‌دا) زۆر به وردی تیشكی خستۆته سه‌ر هه‌موو كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه و په‌یماننامانه‌ی تا ئێستا بۆ پاراستنی ژینگه كراون و هه‌روه‌ها به بایه‌خه‌وه باس له ئاسایشی ژینگه ده‌كات.
ئه‌م كتێبه 74 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌نده و له دووتوێی به‌رگێكی جوان‌دا ساڵی 2022 چاپكراوه، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له دوو به‌شی سه‌ركی پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌میان ته‌رخان كراوه بۆ كۆنفرانسه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و له كۆنگره‌ی به‌لگرادی 1975وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یه‌كه‌م كۆنفرانسی تایبه‌ت به ژینگه كۆنفرانسه‌كه‌ی 1972ی ستۆكهۆڵمه، پاشان دێته سه‌ر كۆفرانس و كۆڕ و كۆبوونه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و بواره كه له پایته‌خت و شاره جیاجیاكانی جیهاندا به‌ڕێوه‌چوون، تا ده‌گات به كۆنفرانسی 2021ی گلاسكۆ.
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ ئاسایشی ژینگه، كه تایدا باس له چه‌مكی ئاسایش، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی ژینگه ده‌كات، پاشان به وردی دێته سه‌ر باسی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و بواره وه‌ك: ره‌هه‌ندی ژینگه‌یی، ره‌هه‌ندی ئابووری و ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، له كۆتایی كتێبه‌كه‌شدا باسی میكانیزمه‌كانی به‌دیهێنانی ئاسایشی ژینگه كراوه.
بایه‌خی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه ئێستا هه‌موو جیهان كۆڕ و كۆنفرانسی تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی ژینگه و پیسبوونی ژینگه و هۆكاره‌كانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه ساز ده‌كرێت و ته‌رخان ده‌كرێت، به واتایه‌كی دیكه ئێستا له هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر وڵاتانی جیهان گرنگیی به ژینگه ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه گرنگه ئێمه‌ی كوردیش لانیكه‌م له‌و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیانه ئاگادار بین، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ش له‌و رووه‌وه درێغی نه‌كردووه و كتێبێكی ناوازه‌ی پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه. سه‌باره‌ت به گرنگی و بایه‌خی ئاسایشی ژینگه پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب ده‌ڵێ: مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ و مرۆڤایه‌تییان خستۆته دۆخێكه‌وه كه له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی دواییدا مه‌ترسی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه، ئێستا وڵاتانی جیهان، به گه‌شه‌سه‌ندو و پێشكه‌وتووشه‌وه به ده‌ست كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ژینگه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای جیهان، نه‌ك به ته‌نها سیستمی ئیكۆلۆجی جیهان، به‌ڵكو سیستمه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی به‌ره‌و گۆڕانكاریی نێگه‌تیڤانه بردووه و له ده‌ره‌نجامیشدا مرۆڤایه‌تی دووچاری تێكچوونی شیرازه و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ش ده‌بێته‌وه كه هه‌یه‌تی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه و له روانگه‌ی هه‌ستكردن به مه‌ترسی وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته، وڵاتانی جیهان و رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چه‌مكی ئاسایشی ژینگه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن..
ناوی كتێب: ژینگه له نێوان كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایش‌دا
نووسه‌ر: پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌زا تۆفیق تالیب
بابه‌ت: ، سیاسی، ژینگه، ئاسایش
دیزاین و چاپ: جبار حسن
دیزاینی به‌رگ: ته‌ژنه
چاپخانه: چاپخانه‌ی بینایی
ساڵی چاپ: 2022
ژماره‌ی سپاردن: (1774)