و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
دوابه‌دوای هه‌ره‌سی بانكی سیلیكۆن ڤالی و دوو بانكی دیكه‌ی ئه‌مریكا، بارودۆخی ئابووری ئه‌مریكا و جیهانیش شڵه‌ژا، له بارودۆخێكی له‌و جۆره‌دا وه‌به‌رهێنه‌ران به‌دوای په‌نایه‌كی بێوه‌یدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیانی لێ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا له مه‌ترسی به‌دوور بن، زێر یه‌كێكه له‌و په‌نایانه‌ی ده‌توانرێ له دۆخێكی وادا په‌نای بۆ ببرێت، له‌به‌رئه‌وه نرخی زێر كوت‌وپڕ به‌رز بۆوه و نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ گه‌یشته دوو هه‌زار دۆلار.
هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌رسی ئه‌و سێ بانكه‌ی ئه‌مریكا به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی سوود (فائدە) بوو، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی سوودی 50 خاڵ به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ئه‌مریكا بانكی چواره‌میش له‌به‌رده‌م هه‌ره‌س و مایه‌پووچبووندایه.
ره‌نگه پڕكێشی نه‌كات
بڕیار بوو بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا له رۆژانی 21 و 22ی ئاداردا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات و تیایدا جارێكی دیكه‌ش نرخی سوود به‌رز بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی هه‌ڵاوسان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه به‌رزكردنه‌وه‌ی سوود هۆكاری سه‌ره‌كی داڕمانی بانكه‌كانه، ئێستا پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا پڕكێشی ئه‌وه ده‌كات جارێكی دیكه سوود به‌رز بكاته‌وه، یان پڕۆسه‌كه راده‌گرێت؟
له‌م نێوانه‌دا پسپۆڕان بوون به دوو ده‌سته‌وه، ده‌سته‌یه‌كیان پێی وایه بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌و هه‌نگاوه بنێت و نرخی سوود ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی له سه‌دا چاره‌كی خاڵێكیش بێت به‌رزبكاته‌وه، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه متمانه‌ی به سیاسەته ئابوورییه‌كه‌ی خۆی هه‌یه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كات بازاڕی جیهانی به‌و جۆره سه‌یری بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا ده‌كات كه دوودڵه له سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵاوسان.
بانكه‌كان چوون به هانایه‌وه
بانكه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا بڕی 30 ملیار دۆلار نه‌ختینه‌یان خسته بانكی فێرست ریپۆبلیكه‌وه، چونكه ئه‌م بانكه‌ش له دوای سێ بانكه‌كه‌ی پێشوو له هه‌ره‌س و مایه‌پوچبوون نزیكه، بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپاش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاریدا نرخی سوود 50 خاڵ به‌رز بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه به‌هێزه و هیچ كێشه‌ی ئابووری نییه، ئه‌وه‌ش شه‌شه‌میش جاره نرخی سوود به‌رز ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی به راده‌یه‌ك به‌رز بۆته‌وه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
ده‌سته‌یه‌كی دیكه له پسپۆڕان پێیانوایه ئه‌مریكا نابێت نرخی سوود به‌رزبكاته‌وه و ده‌بێ ئه‌و پڕۆسه‌یه رابگرێت، به‌رله‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت و بگاته ئاستێك كه بانكی فیدڕڵی توانای یارمه‌تیدانی بانكه‌كانی نه‌مێنێت تا رێگه له هه‌ره‌سهێنانیان بگرێت و لێشاوی نه‌ختینه‌یان بۆ بنێرێت.
عامر ئه‌لشه‌وبه‌كی پسپۆڕی ئابووری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێشبینی ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 21 و 22ی ئاداردا بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا له سه‌دا چاره‌كی خاڵێك نرخی سوود به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكات، له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ره‌سی چه‌ند بانكێكی دیكه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكات و نه‌بێته هۆی هه‌ره‌س و مایه‌پووچبوونی بانكه‌كانی دیكه.
وا دیاره ئاسان نییه
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دیكه، كه پێیان وایه باشتره بانكی فیدراڵی سوودی قازانج به‌رزبكاته‌وه، بیانووه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوود كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه له %6.4وه بۆ %2، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ئاسان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كایگه‌ریی كاره‌ساتباری ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی و بانكه‌كانی ئه‌مریكا، به جۆرێك كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر له هه‌ڵاوسانی ئابووری ئه‌مریكا خراپتر و قورس‌تر دەبێت.
له ساڵی رابردووه‌وه تائێستا، بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا هه‌شت جار نرخی سوودی به‌رزكردۆته‌وه، كه تێكڕا ده‌كاته %4.75 به‌ر له‌م قه‌یرانه‌ش كه به‌سه‌ر بانكه‌كاندا بێت بڕیار بوو له رۆژانی 21 و 22ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ جاری نۆیه‌م بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی بدرێت. به‌هۆی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا له %6.5وه نزم بۆته‌وه بۆ %6.4 ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه زۆر كه‌مه و دووره له ئامانجی ئه‌مریكاوه، چونكه جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكی بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه له رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودەوه هه‌ڵاوسان كه‌م بكاته‌وه بۆ %2.
پاشه‌كشه‌ی ئابووری له‌به‌رچاو نه‌بووه
عامر ئه‌لشه‌وبه‌كی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی ئه‌مریكا له ساڵی رابردووه‌وه سوورن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سوود، به‌ڵام بارودۆخی ئابووری جیهانیان له‌به‌رچاو نه‌بووه كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئابووری له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له پاشه‌كشه‌دا بووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش پێشبینی كاریگه‌رییه‌كانی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودیان له‌سه‌ر بانكه‌كان و كۆمپانیاكان نه‌كردووه، ره‌نگه ئه‌م جاره‌یان بانكی فیدراڵی ئەمریکا هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی راست بكاته‌وه و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود بێت.
مازن سه‌لهه‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای (ماس)ی تایبه‌ت به راوێژكاری وتی: ئێمه ئێستاش باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا ده‌بێ نرخی سوود به‌رزبكاته‌وه، به تایبه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه چاره‌كی خاڵێكی سه‌دیش بێت هه‌ر باشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێت، بازاڕ وا سه‌یری ئه‌و بانكه ده‌كات، كه باوه‌ڕی به سیاسه‌ته‌كانی خۆی نییه، ئه‌وكاتیش كاره‌ساتێكی ئابووری ده‌قه‌ومێ زۆر له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌ره‌سهێنانی بانكه‌كان خراپتر ده‌بێت.
ناكرێ هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كه نه‌كردبێت
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا و هۆكاره‌كانی پشت هه‌ره‌سی بانكه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ماس ده‌ڵێ: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌و رێكارانه‌وه هه‌یه كه حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر، چونكه هه‌ره‌سی بانكی سیلیكۆن ڤالی په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی خراپ و بێپه‌روایی ئه‌و ئیداره‌یه‌وه هه‌یه، چونكه به راستی ناكرێت بانكێكی وه‌كو سیلیكۆن ڤالی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود نه‌كردبێت، كه ده‌بێته هۆی بارگرانی له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی، كاتێكیش ئه‌و بانكه هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه و به‌رده‌وام بووه، بانكی فیدراڵیش به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سوود، چونكه پێشتریش رایگه‌یاندووه و ئامانجه‌كه‌ی دیاریی كردووه، كه دابه‌زاندنی هه‌ڵاوسانه له‌و رێگه‌یه‌وه، ئێستا تازه كه قه‌یرانه‌كه رووی داوه، پێویسته بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا رێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه له داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز