ئا/پشتیوان محه‌مه‌د
پاش تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی 4ی سنووری قه‌ڵاسێوكه‌دا، رادیۆیه‌ك له ژێر داروپه‌روپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه‌ی كۆچكردوو (شێخ كاكه حه‌مه‌ی كۆزه‌بۆره) له گوندی كۆزه‌بۆره، دۆزرایه‌وه.
له كاتی ئیشكردن بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوندی كۆزه‌بۆره له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه، رۆژی 3/5/2023 رادیۆكه‌ی (كاكه حه‌مه) له‌ژێر پاشماوه‌ی خانووه روخاوه‌كه‌یدا دۆزایه‌وه كه له جۆری ( قیساره)یه و ساڵی 1982 كڕدراوه.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و خه‌ڵكی گونده‌كه و پێشمه‌رگه‌ش بیره‌وه‌رییان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ گوێیان لێگرتووه و هه‌واڵی چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان لێیه‌وه بیستووه، به‌ڵام كه ئه‌نفال گه‌یشته ئه‌وێ و هه‌مووشتێك وێران كرا، رادیۆكه‌ش بوو به‌ژێر خانووه‌كه‌وه.
كاكه جوان، كوڕی شێخ كاكه حه‌مه وتی: كه باوكم ئه‌و رادیۆیه‌ی كڕی كاره‌با و ته‌له‌فیزیۆن و هیچ ئامێرێكی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی له گونده‌كه‌دا نه‌بوو، هه‌رچه‌نده به كاره‌با و پیل كاری ده‌كرد، به‌ڵام چونكه كاره‌بامان نه‌بوو به سێ پیلی گه‌وره كارمان پێده‌كرد، كه پیله‌كانیش ته‌واو ده‌بووون ده‌چووین بۆ دوكانه‌كه‌ی گوندی (ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی) و له‌وێ پیلمان ده‌كڕی.
وتیشی: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رادیۆیه لای ئێمه هه‌م خۆشیهێنه‌ره و هه‌میش ئازاربه‌خشه، دڵخۆشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له دوای باوكم ته‌نها شت له‌دوای جێمابێت ئه‌و رادیۆیه‌یه كه به‌بینینی رۆژگاره‌كانی ژیانی باوكمان بیرده‌كه‌وێته‌وه، ئازاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئێستا خۆی نه‌ماوه، ساڵی 1988 كه‌وته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و یه‌كێكه له رزگاربوانی به‌ندینخانه‌ی نوگره‌سه‌لمان، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك و له 1/7/1989 كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا خه‌بات شێخ عه‌لی ئامۆزای كاكه حه‌مه، وتی: ئه‌م رادیۆیه یه‌كێكه له جوانترین یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیی من، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ریی بنه‌ماڵه‌كه‌م و زۆربه‌ی دانیشتووی گونده‌كه‌شه، له‌بیرمه خه‌ڵك به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌هاتن گوێیان لێڕاده‌گرت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وكاته‌ش زیاتر له‌كاتی عه‌سراندا خه‌ڵك كۆده‌بوونه‌وه و گوێبیستی هه‌واڵه‌كانی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌بوون، خۆشحاڵ ده‌بوون ئه‌گه‌ر هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یان ببیستایه، خه‌مباریش ده‌بوون به بیستنی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی سنووره‌كه‌ش یان ئه‌وانه‌ی لێره خۆیان حه‌شاردابوو ده‌هاتن له‌م رادیۆیه‌وه گوێیان له ئاگاداری و بروسكه‌كان ده‌گرت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبێتم سه‌ره‌تا له سنووری قه‌ڵاسێوكه‌دا چوار رادیۆ هه‌بوو، دواتر زیاد بوون، یه‌كێك له‌و رادیۆیانه ئه‌مه‌بوو.
پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف یه‌كێكی تره له ئامۆزاكانی كاكه حه‌مه‌ی كۆزه‌بۆره و له باره‌ی گرنگی ئه‌و رادیۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وتی: ئه‌مه ته‌نها رادیۆیه‌ك نه‌بووه له چوارچێوه‌ی ئامێر و جیهازێكی بچوكدا، به‌ڵكو له سه‌رده‌می خۆیدا ته‌نها میدیا بووه و رۆڵی كاریگه‌ری گێڕاوه، له‌هه‌ر سنوورێك كه ته‌نیا رادیۆیه‌ك هه‌بووه په‌یتا په‌یتا خه‌ڵك به‌كۆمه‌ڵ و به گه‌وره و بچوكه‌وه ده‌چوونه ماڵی خاوه‌ن رادیۆكه‌و به‌تامه‌زرۆییه‌وه گوێبیستی هه‌واڵ و داسته‌نه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌واڵی ناو خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بوون، بۆیه رادیۆ وه‌ك میدیایه‌كی گرنگ رۆڵی هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ی گێڕاوه كه ئێستا چه‌ندین جۆری هه‌یه.
وتیشی: وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكم بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه، كاتی هه‌واڵه‌كان به‌یانیان و نیوه‌ڕوان و عه‌سران بووه، خه‌ڵكێكی زۆر له‌وكاتانه‌دا كۆده‌بوونه‌وه و گوێیان له هه‌واڵه‌كان ده‌گرت به‌تایبه‌ت رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان.
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م رادیۆیه له لای ئێمه گرنگ و جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ره‌نگه ئه‌و خه‌ڵكه دوا هه‌واڵ كه لێره‌وه گوێبیستی بووبێتن هه‌واڵی ته‌واوكردنی قۆناغی سێی ئه‌نفال بووبێت، چونكه دوای ته‌واوبوونی قۆناغی سێی ئه‌نفال راسته‌خۆ ئه‌نفالی چواری به‌دوادا هات، له‌گه‌ڵ سوتان و ته‌ختكردنی گونده‌كه، رادیۆكه‌ش بێده‌نگ كرا.
ئه‌گه‌رچی 35 ساڵه ئه‌و رادیۆیه له‌ژێرگڵدایه و له‌كار كه‌وتووه، به‌ڵام وه‌ك یادگارییه‌كی جوانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان، ده‌یپارێزین.