بەڕێزان (ئەنصات مەركەزی) ئەوساو (المرصد)ی ئێستا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی 28 ەمین ساڵەی دەرچوونی بڵاوكراوەكەتان، ئەو بڵاوكراوەیەی كەسەركەوتوانەو بەزمانی عەرەبی پەیامی گەلی كورد دەگەیەنێتە گەلی عەرەب لە عێراق و لە جیهانی عەرەبیدا.
دەمەوێ ئەوەتان بیربخەمەوە كە ئه نصات مەركەزیەكەی ئێوە یەكێك بوو لەو بڵاوكراوانەی جەنابی مام زۆری خۆشدەویست و زۆریش ئومێدی پێی هەبوو، هەربۆیەش درێخی نەكرد لەهاوكاریكردنتان.
ئێستا واستافە بەتواناكەتان وەرزێكی نوێی كاركردنی دەستداوەتێ وەرزی گۆڤارو بەمالپەڕیكردنی (المرصد) كەبەڕاستی پێویستیەكی ئەم سەردەمەی میدیایە، بۆیە لێرەدا هەم پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە پێشكەوتوەتان لێدەكەم.
سەركەوتووبن لە گەیاندنی پەیام و دەنگی گەلی كورد بە گەلی عەرەب، بەتایبەت كە میدیای كوردیمان زۆرو میدیای عەرەبیمان كەمە بۆیە ئەركی ئێوە قورستر دەبێت بەڵام دڵنیام لەسەركەوتنان.
گەلاوێژ