توێژینەوەیەكی نوێ‌: دەنگی ئۆتۆمبێل فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە

02:20 - 2023-03-23
هەمەرەنگ
337 جار خوێندراوەتەوە

شتێكی باوە، كە زۆربەی هاووڵاتیان بە دەنگی مەكینەی ئۆتۆمبێل بێزار دەبن، بەتایبەت كاتێك رێگەوبانەكان قەرەباڵغ بن، توێژینەوەیەكی نوێ‌ پەیوەندی نێوان دەنگی ئۆتۆمبێل و بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی ئاشكراكردووە.
بەپێی توێژینەوەكە، كە لەسەر 240 كەس لە بەریتانیا کراوە و تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 69 ساڵدا بووە، دوای چەند ساڵێك دەركەوتووە ئەو كەسانە بەهۆی دەنگی مەكینەی ئۆتۆمبێلەوە تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بوون.
توێژەرەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە، تەنها ئەو كەسانە تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن نابن كە رێگەو بانە قەرەباڵغەكان بەكار دەهێنن، بەڵكو ئەو كەسانەشی لە تەنیشت شەقامە قەرەباڵغەكانەوە دەژین تووش دەبن، هەرچەندە رێگاكە قەرەباڵغتر بێت مەترسییەكە زیاتر دەبێت.

سەرچاوە:
السومریة

بابەتە پەیوەندیدارەکان