هۆكارەكانی نائارامی كارمەندان لە شوێنی كار

08:35 - 2023-03-24
هەمەرەنگ
174 جار خوێندراوەتەوە

لە هەلومەرجی ئێستادا مرۆڤەكان رووبەڕووی جۆرێك لە نائارامیی دەروونی سەبارەت بە ژیان و داهاتووی خۆیان بوونەتەوە.

 كارمەندانی دامودەزگاكانیش نەك هەر تەنها لەمە بێبەری نین، بەڵكو هۆكاری زۆری دیكەش دەتوانێت ئەو نیگەرانییە زیاتر بكات. 

1-كەمی مووچە

راستە مووچە هەموو شتێك نییە، بەڵام رازیبوون لە مووچە، لە ئەنگێزە و لە بەشداریكردندا رۆڵێكی گرنگی هەیە. 

2-نەبوونی ئاسایشی پیشەیی

ئەوەی كە نازانی تا كەی لەو دامەزراوەیە دەمێنیتەوە یان كەی رێك دەخرێتەوە یان ناكرێت، ئەمەش خۆی هۆكارێكە بۆ نائارامیی دەروونی.

3-پەیوەندی لاواز

 پەیوەندی لاوازی كارمەندان لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەیان دەتوانێت نائارامیی دەروونیان بۆ دروست بكات.

4-زیادكردنی ماوەی كاركردن
 
ئەمەش زۆر جار لە هۆكارەكانی زیادبوونی نائارامیی دەروونییە لە شوێنی كار. 

5-نەبوونی سەربەخۆیی و دەسەڵات

لە شوێنێك كە لە توانا و كارامەیی و ئەزموونی كارمەندان كەڵك وەرنەگیرێت و دەنگیان نەبیسترێت نائارامیی دەروونی بۆ كارمەندان دروست دەكات.

6-پەیوەندی خراپ و كەلتوری لاوازی بەشداریكردن

لە شوێنێك كە هەڵسوكەوت لەگەڵ كارمەندان شكۆیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە دەتوانێت هۆكاری دروستكردنی نائارامیی دەروونی بێت.

لە ئینستاگرامەوە،
نیما


بابەتە پەیوەندیدارەکان