كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ‌ ژیانی 7 ملیۆن كەس رزگار دەكات

01:11 - 2023-03-25
هەمەرەنگ
242 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، جێبەجێكردنی سیاسەتی سنوورداركردنی بەكارهێنانی خوێی چێشت، ژیانی 7 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی جیهان، تاكو ساڵی 2030 رزگار دەكات.

تەندروستی جیهانی هۆشداریشی داوە لە زیادەڕەویكردن لە بەكارهێنانی خوێ‌ و باسی لەوەكردووە، 5% وڵاتانی جیهان پابەندن بە جێبەجێكردنی سیاسەتی سنوورداركردنی بەكارهێنانی خوێ و 75% جێبەجێی ناكەن.

بەپێی راپۆرتەكە پەیڕەونەكردنی سیاسەتی سنوورداركردنی بەكارهێنانی خوێ‌ دەبێتەهۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك و مردنی پێشوەختە، هاوكات زیادەڕەویكردن لە بەكارهێنانی دەبێتەهۆی شێرپەنجەی گەدە و قەڵەوی و پوكانەوەی ئێسك و نەخۆشییەكانی گورچیلە.

سەرچاوە:
الشرق

بابەتە پەیوەندیدارەکان