بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتیی گیانی خەڵکەکەی بە ئەرکی خۆمان دەزانین

08:42 - 2022-03-13
کوردستان
275 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە.

بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم.

‎دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و رووبەڕووی تەحەدییەکان بوەستینەوە.

‎پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان