دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکات

08:47 - 2022-03-13
کوردستان
571 جار خوێندراوەتەوە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بەداخەوە جارێکی تر هێرشی موشەکی کرایە سەر شاری هەولێر ،رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی بووەوە، ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی هەولێری خۆشەویست دەخوازین.

هێرشە دووبارەکان بۆ سەر هەولێری پایتەخت و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی شارەکە مایەی نیگەرانی هەموومانەو پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی شاری هەولێر بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

ئەم هێرشەو هێرشەکانی تریش پێمان دەڵێ کورد لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکگرتوویی هەیەو دەبێت لەنێوان خۆمان کێشەکانمان چارەسەر بکەین و مەسئولانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان بکەین و بەرژەوەندی گەلەکەمان پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان بخەین.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان