ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا سعودیه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت به سه‌رپه‌رشتی (كیسنجه‌ر و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ) له ساڵی 1973، له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی 2013ی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا، دوو رێكه‌وتنه كه یه‌كه‌میان بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی «ئال سعود»ه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، دووه‌میشیان بۆ پاراستنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌دا نه‌وت ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی و بۆ مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی به‌كارناهێنرێت، به‌ڵام ئه‌م دوو رێكه‌وتنه خاڵی هاوبه‌ش و جیاوازیشیان هه‌یه، به‌ڵام رێكه‌وتنی دووه‌می نێوان پارتی - توركیا نه‌یتوانی وه‌ك رێكه‌وتنی سعودیه - ئه‌مریكا كاریگه‌ر بێت و ئامانجی خۆی بپێكێت.
خاڵی هاوبه‌ش
یه‌كه‌م- له هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌دا نه‌وت له پێویستی میلله‌ت وه‌رده‌گیرێته‌وه بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه، هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه له‌نێوان ده‌وڵه‌تێك و یه‌ك لایه‌نی ناوخۆییدا كراوه، واته هه‌ردوو لای رێكه‌وته‌كان دوو ده‌وڵه‌ت نه‌بوون به ره‌سمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه واژۆ بكرێن، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود رێكده‌كه‌وێت، ئه‌وا توركیاش دێت له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان و پارتی رێكده‌كه‌وێت.
دووه‌م- له‌هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌دا، یه‌كه‌م ئه‌مریكا له هه‌موو ئه‌و داخرانه ناوخۆیی و سیستمه دیكتاتۆری و نائازاده‌ی سعودیه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، دووه‌م توركیاش به ته‌واوی پشتیوانی ئه‌و كه‌شوهه‌وا سیاسییه ده‌كات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و زۆنی زه‌رددا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له تیرۆری رۆژنامه‌نووس و داخرانی ئازادی و مافیشدا هه‌مان وێنه دووباره بۆته‌وه، هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌ش له میدیاكانی هه‌ردوولاوه، هه‌م میدیای سعودی و ئه‌مریكی، هه‌م میدیای توركی و پارتی، شێوێنران و هه‌وڵده‌درا له چاوی میلله‌ت بشاردرێته‌وه.
سێیه‌م- هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی تێكدا، ئه‌وكات كه سعودیه رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆكرد، ته‌واوی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان رێكه‌وتنه‌كه‌یان به تێكدانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ناوبرد، چونكه له‌و كاته‌دا جیهانی عه‌ره‌بی خاوه‌ن یه‌ك دیدی هاوبه‌شبوون دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، هاوكات رێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و توركیاش دابڕان و تێكدانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بوو، له‌كاتێكدا كه رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه له‌گه‌ڵ توركیا واژوو ده‌كرا، توركیا به‌رده‌وامبوو دژایه‌تی كورد له‌ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستاندا و پارتیش هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواند و بووه هاوبه‌شێكی بێده‌نگی توركیا و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا دژی برا كورده‌كانی باكوور بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌ردۆغان و ئاك پارتی ده‌كرد، له‌كاتێكدا جگه له پارتی هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان دژی له‌شكركێشی توركیا بوون بۆسه‌ر خاكی كوردستان و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی كورد.
چواره‌م- له‌پرسی خاكیشدا، وه‌ك چۆن سعودیه له چه‌ندان سه‌وداو مامه‌ڵه‌دا خاكی فه‌له‌ستین و عه‌ره‌بی به ئیسرائیل فرۆشت، پارتیش به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی داوه‌ته توركیا و ئه‌وان له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی خۆیاندا پێیده‌ڵێن «خاكی دوور» واته خاكی خۆیانه و ئێستا لێیان دووره.
خاڵه جیاوازه‌كان
یه‌كه‌م- رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و سعودیه تا ئاستی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه‌دا سعودیه‌ی هه‌ڵكێشاوه، له‌كاتێكدا رێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و توركیا نه‌بووه مایه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان و له پرسی ریفراندۆمدا توركیا پشتیوانی عیراقی كرد و پشتی كورده‌كانی به‌ردا و بۆ چه‌ندان ده‌یه‌ی تر كوردی به‌لاوازیی و پێگه‌یه‌كی فشۆڵ برده‌وه به‌غدا.
دووه‌م- ئێستا ئه‌مریكا و سعودیه له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی دیكه په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه و له چه‌ندین بواری دیكه‌دا بازرگانی و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن پێكه‌وه، به‌ڵام باشووری كوردستان په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا نییه و نه‌وت رێگری نه‌كردووه له توركیا تا سنووری خاكی باشوور نه‌به‌زێنێت و بۆردومانی سلێمانی نه‌كات.
سێیه‌م- سعودیه له رێگه‌ی نه‌وته‌وه سه‌رۆك و گه‌وره بڕیارده‌رانی ئه‌مریكا ده‌هێنێته سعودیه و له چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانیشدا سه‌رۆك و نوێنه‌رانی سعودیه له‌ته‌نیشت سه‌رۆك و نوێنه‌ری ئه‌مریكاوه داده‌نیشن، به‌ڵام توركیا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دژی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌شه كه بانگهێشتی نوێنه‌رانی كورد له خۆرئاوای كوردستان ده‌كه‌ن و نوێنه‌رایه‌تیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت به مه‌رجی راده‌ستكردنی كورده داواكراوه‌كان ئاماده‌یه رێگه بدات (سوید) ببێته ئه‌ندامی ناتۆ!
چواره‌م- هه‌رچی تایبه‌ته به جیاوازی نه‌وت، ئه‌مریكا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی به سعودیه داوه له بازاڕی نه‌وتدا و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر به به‌هێز مانه‌وه‌ی «دۆلار»ه‌كه‌یدا هه‌میشه نه‌وتی سعودیه به به‌ها و قیمه‌ت پیشان بدات، به‌ڵام توركیا نه‌ك به‌بۆنه‌ی نه‌وته‌كه‌مانه‌وه به‌رگری له كورد نه‌كرد له‌دادگای پاریس، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی پێیده‌وترا «ئابووری سه‌ربه‌خۆ» تێكی شكاند و به پارتی وت: به‌غدا له كورده‌كان باشتره بۆ ئه‌و.
ده‌ره‌نجام:
ده‌بینین له سایه‌ی ئه‌م دوو رێكه‌وتنه‌دا، وێنه‌كه به‌م جۆره‌یه: ئه‌مریكا سعودیه وه‌ك وڵات و خاوه‌ن نه‌وت و كڕیارێكی چه‌ك ده‌بینێت و ده‌یپارێزێت، به‌ڵام توركیا كورد وه‌ك خاكی سه‌ربه‌خۆ نابینێت و پێمان ده‌ڵێت: «باكووری عیراق یان خۆیان وته‌نی (كوزه‌ی ئیراك)»، هه‌روه‌ها نه‌ك چه‌ك به هێزه كوردییه‌كان نافرۆشێت بۆ به‌رگری له خۆیان، به‌ڵكو پێشمانده‌ڵێت «تیرۆریست».