لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە لیژنەكەی مەسرور بارزانی دەگرێت كە بۆ بەدواداچوونی هێرش و هەوڵی تیرۆرەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی پێكیهێناوە و دەڵێت، دوای شەش رۆژ كاتێك بابەتی بۆردومانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن توركیا بووەتە بابەتێكی رۆژەڤی گەرمی میدیای جیهانی، تازە بە شێخی باڵەكانی حكومەتی هەرێم بە كۆمەڵێك تۆمەتی تری بێبنەما، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی راستیەكان دەدات".
دەشڵێت، "ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم وەك ئەو پەندەی دەڤەری بادینانە كە دەڵێت، "پاشی تڕێ، خەپشەی بڕێ".
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك وتارێكی كورتی بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بەو لیژنەیەی تیمی پارتی لە حكومەت گوایە پێكیهێناوە بە دواداچوونی رووداوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لوقمان وەردی دەڵێت، "لە دوای گەمارۆ خستنەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و دواتر بۆردومانكردنی لە لایەن درۆنی توركیاوە، جگە لە كاردانەوەی ناوخۆیی راستەوخۆ هەریەك لە حكومەتی عیراق، ئەمریكا، بەریتانیا هاتنەسەر خەت، وێڕای سەركۆنەكردن پشتیوانیان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد "بەڵام" حكومەتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی هیچ هەڵوێستێكی كردارەكی نەبوو، لە پەیام و قسەكانی لە جیاتی ئیدانەكردن رەوایەتیان دەدا بە گەمارۆی ئاسمانی سلێمانی و پاساویشیان بۆ بۆردومانەكە دەهێنایەوە".
دەشڵێت، "لە ئێستادا دوای شەش رۆژ كاتێك بابەتی بۆردومانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن توركیاوە بۆتە بابەتێكی رۆژەڤی گەرمی میدیای جیھانی، تازە بە شێخی باڵەكان حكومەتی ھەرێم بە كۆمەڵێك تۆمەتی تری بێبنەما، بڕیاری پێكھێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی راستییەكان دەدات؟ ئەو بڕیارەی حكومەتی ھەرێم وەك ئەو پەندەی دەڤەری بادینانە كە دەڵێت (پاشی تڕێ خەپشەی بڕێ).
رۆژی 7/4/2022 بەدرۆن هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێ تیرۆركردنی مەزڵوم عەبدی و تیمێكی سەربازی ئەمریكا درا و پێكەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد كە مەسرور بارزانی لە لای وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گلەیی لە هاتوچۆی بەرپرسانی هەسەدە كردوە و داوای راگرتنی كردووە".
رۆژنامەی ئەلعەرەبیش ئاشكرایكرد: "كە لەو هێرشەدا هاوئاهەنگی قوڵی نێوان ئەنكەرەو هەولێر هەبووە".
PUKMEDIA