شه‌هید حاجی محه‌مه‌د عومه‌ر سادق ناسراو مه‌لا حاجی، ساڵی 1946 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی هۆزی (ته‌ی)ی جه‌زیره‌ی بۆتان له دایكبووه، له مزگه‌وتی گونده‌كه‌ی خۆیان خراوه‌ته به‌ر خوێندنی ئاینی.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووی له باشووری كوردستان كردووه و بۆته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول تا نسكۆی ساڵی 1975.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا له 1975 په‌یوه‌ندییكردووه و له ساڵی 1976یشدا له‌گه‌ڵ دووهاوڕێی دیكه‌ی به‌ناوه‌كانی (مه‌لاسدیق و حاجی موراد) بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌بنه چاو‌دێر و چاوساغی مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید ئیبراهم عه‌زۆ له‌ناو خاكی جه‌زیره‌ی بۆتاندا.
شه‌هید مه‌لا حاجی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز‌و ماندووی رێبازی كوردایه‌تییه، به‌هۆی دڵسۆزی و بوونی متمانه‌ی زۆره‌وه پێی، بۆته پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له نێوان ساڵانی 1977-1979دا، شه‌هید مه‌لا حاجی كه‌سێكی شاره‌زا بووه له چالاكی رێكخستن و پێشمه‌رگایه‌تیدا و له دوای نسكۆی ساڵی 1975 له باكوور و رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدابووه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی باشوری كوردستان، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆری شۆڕشی نوێ بكات، یه‌كێكبووه له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی رۆڵی بینیوه له گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سوریاوه بۆ توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ شۆڕشی نوێ له باشووری كوردستان.
جێی داخه له رۆژی 27/12/1979 له‌كاتی رایكردنی ئه‌ركی پێشمه‌رگانه‌دا، له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی بۆتان كه‌وته بۆسه‌ی سه‌ربازانی توركیاوه و شه‌هیدكراو له‌دوای خۆی ته‌نیا كچێكی به‌جێهێشتووه به‌ناوی (زینه) كه ئێستا له شاری ئزمیر له توركیا نیشته‌جێیه.
ئه‌یاز هه‌ركی