شه‌هید ئاری محه‌مه‌د عه‌لی عه‌باس، ساڵی 1975 له‌گه‌ڕه‌كی توری مه‌لیكی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نێكپی كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی شاری سلێمانیدا.
كاتێكیش راپه‌ڕین شكستی خوارد و كۆڕه‌و ده‌ستیپێكرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له شاخی ئه‌زمڕ سه‌نگه‌رێكی پته‌وی به‌رگرییان لێداو بوونه به‌ربه‌ستێكی به‌هێز له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وه‌ییه‌كانی سوپای داگیركه‌ردا.
له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌وه تا ئاگربڕو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی عیراق، زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای داگیركه‌ردا روویدا كه دوژمن زه‌بری كه‌مه‌رشكێنیان پێكه‌وت.
له یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌دا و له رۆژی 14/4/1991، هێزێكی زۆری پیاده‌ی دوژمن به پاڵپشتیی هێلیكۆپته‌ر و ده‌بابه هێرشیان بۆسه‌رشاخی ئه‌زمڕ ده‌ستپێكرده‌وه و به‌نیازی پێشڕه‌ویی بوون به‌ره‌و ناوچه‌كانی شارباژێڕ‌و سه‌رسنوور، به‌ڵام هه‌مدیس پێشمه‌رگه قاره‌كانه‌كانی یه‌كێتیی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و زه‌ره‌رێكی زۆریان به دژمن گه‌یاند و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان تۆماركرد، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش دوژمن تێگه‌یشت كه چیتر ناتوانێ پێشڕه‌وی بكات و وره‌ی سه‌ربازه‌كانیان به‌ته‌واوی رووخاوه.
ئاشكرایه سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر دوژمن‌دا گیانی رۆڵه‌كانی وڵات نرخه‌كه‌یه‌تی، هه‌ربۆیه له‌و نه‌به‌ردییه‌دا كاكه ئاری و پۆلێك له هاوڕێكانی شه‌هیدكران و گه‌یشتنه كاروانی سه‌روه‌ران.
تاریق كه‌مال
ئامۆزای شه‌هید