و: كوردەوان محەمەد سەعید
عیراق له ساڵی 2023دا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانی ئابووری ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانیدا زاڵ بێت، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی عیراق، قه‌یرانی ناجێگریی نرخی دۆلار بوو كه تائێستاش شوێنەوارەکانی هه‌ر ماوه و به ته‌واویش جێگیر نه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش عیراق یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانی نه‌وت له ناوچه‌كه و جیهانیشدا و كه‌رتی نه‌وتیش بڕبڕه‌پشتی داهاتی گشتییه، ئه‌وه‌تا به گوێره‌ی راپۆرت و داتا ره‌سمییه‌كانی عیراق خۆی، ته‌نیا له مانگی كانونی دووه‌مدا 7.6 ملیار دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت دەستکەوتووە، نه‌وته‌كه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا فرۆشراوه به 36 كۆمپانیای جیهانی و له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره، خۆر زوبێر، جیهانی توركی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سه‌كۆ سه‌رئاوكه‌وتووه‌كانی كه‌نداوه‌وه
باركراوه.
ساڵی رابردوو عیراق قازانجێكی زۆر گه‌وره‌ی له هه‌نارده‌ی نه‌وت كرد، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه له بازاڕه‌كانی جیهاندا. ئاماره ره‌سمییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن داهاتی عیراق له فرۆشتنی نه‌وتدا گه‌یشتۆته 115 ملیار دۆلار، واته %52 زیادیكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتردا، كه‌واته هه‌رده‌بێ نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بێت كه عیراق پشتی پێ ده‌به‌ستێت.
ناجێگیریی ئاسایش
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ره‌پێدان و زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی عیراق، شه‌ش ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌مدایه و حكومه‌تی عیراق ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا بكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیشیان بدات، یه‌كه‌م ئاسته‌نگیش كێشه‌ی ئه‌منییه، چونكه تائێستاش هه‌ندێك ناوچه‌ی عیراق به‌ده‌ست ناجێگیریی ئه‌منییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی عیراق ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیی هێرش و په‌لاماری تیرۆریستییه‌وه.
ئاسته‌نگی دووه‌م، نه‌بوونی ژێرخانێكی پته‌وه بۆ كه‌رتی نه‌وت، چونكه عیراق شه‌ڕو شۆڕ و ناجێگیریی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له ساڵانی رابردوودا، رێگه‌ی نه‌داوه دامه‌زراوه و ئامێره‌كانی كه‌رتی نه‌وت نوێ بكاته‌وه، هه‌ر له دروستكردنی به‌نده‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره كۆنه‌كانییه‌وه تا ده‌گات به راكێشانی بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه، ئێستاش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تازه‌یان بكاته‌وه، خه‌رجییه‌كی زۆری تێده‌چێت.
كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه
ئاسته‌نگی سێیه‌م، كێشه‌ی ژینگه‌یه، كه به‌هۆی خراپی ژێرانه‌كه‌ی و نه‌بوونی ته‌كنۆلۆجیای نوێوه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویستی به به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێیه تا له كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه كه‌م بكاته‌وه. ئاسته‌نگی چواره‌م له‌به‌رده‌م فراوانبوونی كه‌رتی نه‌وتی عیراقدا، نه‌بوونی چاكسازییه، به تایبه‌تی كه سیاسه‌تی نه‌وتی عیراق تا ئێستاش له ئاستی پێویستدا نییه و حكومه‌تیش ناتوانێت چاكسازیی پێویست بكات، به شێوه‌یه‌ك كه هاوسه‌نگی رابگرێت له نێوان رازیكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران و دابینكردنی پێویستییه‌كانی هاووڵاتیانی خۆیدا.
ئاسته‌نگی پێنجه‌م، كه گرنگترین و كاریگه‌رترین ئاسته‌نگه، گه‌نده‌ڵییه، چونكه گه‌نده‌ڵیی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌پێدان و دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، هه‌ر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه عیراق له چه‌ند ساڵی رابردوودا زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و ده‌یان و سه‌دان ملیار دۆلار له داهاتی ئه‌م وڵاته به‌فیڕۆ چووه، گه‌نده‌ڵی له زۆر شوێن و جومگه‌ی حكومه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك گرێبه‌ست و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كان، پڕۆژه گشتییه‌كان، یاریكردن به سامانی گشتی، كه هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جێگیربوون و گه‌شه‌كردنی ئابووریی عیراق.
شه‌ڕو ناجێگیریی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له ساڵانی رابردوودا، رێگه‌ی نه‌داوه عیراق دامه‌زراوه و ئامێره‌كانی كه‌رتی نه‌وت نوێ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له شێوازی به‌رهه‌مهێناندا دواكه‌وتوو بێت
كه‌میی وه‌به‌رهێنانی
ئاسته‌نگی شه‌شه‌م، ناجێگیرییه له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانی‌دا، عیراق ئێستاش كێشه‌ی كارانه‌بوونی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌میی وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه، كه ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رن له بوژانه‌وه‌ی ئابووریدا، به پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئیكۆنۆمیست، داهاتی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له ساڵی 2020دا به رێژه‌ی %11.2 دابه‌زیوه، له هه‌مان ساڵدا پێشبینی ئه‌وه‌ش كرابوو كه ساڵی دواتر واته 2021 دووباره به رێژه‌ی %1.3 دابه‌زێت، ئه‌مه‌ش وایكرد عیراق به زیانلێكه‌وتووترین وڵات له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ژمار بكرێت.
به‌پێی ئامارێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش داهاتی نه‌وت له نێوان ساڵه‌كانی 2020 و 2021دا به رێژه‌یه‌ك هه‌ڵبه‌زودابه‌زی كردووه، چونكه له 2021دا عیراق نزیكه‌ی 75.7 ملیار دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام ساڵی پێشتر ته‌نیا 39.9 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه، جیاوازییه‌كه زۆره و نیشانه‌ی ناجێگیرییه له داهاتدا.
دراوی یه‌ده‌گی بیانی
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌شدا عیراق هه‌وڵی داوه كه‌تی نه‌وت پێشبخات و تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆنترۆڵكردنی كێشه‌كاندا، چونكه له‌لایه‌ك كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای چاره‌سه‌ر كرد، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ جێگیركردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار و تا راده‌یه‌كی باشیش نرخی دیناری به‌رزكردۆته‌وه، ساڵ به ساڵیش هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاد ده‌كات و هه‌ر له فرۆشتنی نه‌وت توانیویه‌تی سامانێكی باش كۆبكاته‌وه، به جۆرێك دراوی یه‌ده‌گی گه‌یشتۆته 115 ملیار دۆلار. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ری ده‌خات، داخۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌سه‌ریاندا
یان نا؟
سەرچاوە: اندبندنت عربیة