عیراق دۆزینەوەی كێڵگەیەكی گەورەی نەوتی راگەیاند

12:31 - 2023-04-19
عیراق
338 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد مەحلاوی قایمقامی قەزای قائیم ئاشكرایكرد، لە پڕۆسەی گەڕانێكی نوێدا كێڵگەیەكی گەورەی نەوتیان دۆزیوەتەوە، كە دەكەوێتە نێوان هەردوو قەزای قائیم و عانە لە پارێزگای ئەنبار.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كیڵگە نەوتییەكە درێژییەكەی 110 كیلۆمەترە و پانییەكەی 20 كیلۆمەتر و بڕێكی زۆری نەوتی تێدایە، بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا دەستبكرێت بە دەرهێنانی نەوت تیایدا.

سەرچاوە: المعلومة

بابەتە پەیوەندیدارەکان