هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکراکرا

09:42 - 2023-04-25
عیراق
245 جار خوێندراوەتەوە


ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی  عیراق رایگەیاند، ھەموو بازرگانان دەتوانن لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار بەدەستبھێنن و پێدانی دۆلاری نەختینە لەگەڵ رێکارەکانی سەکۆی ئەلیکترۆنی رێکخراوە.

وتیشی، بوونی دۆلاری نەختینە لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە وایکردووە بەھای دۆلار لەبەرامبەر دینار لە بازاڕدا دابەزێت، لەبەرئەوەی دۆلار ھاوشێوەی ھەر کاڵایەک خواستی کڕیاران پڕدەکاتەوە، 

سەرچاوە: دجلة

بابەتە پەیوەندیدارەکان