چه‌ند لایه‌نێكی هه‌رێم و عیراق به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

11:38 - 2023-04-26
عیراق
310 جار خوێندراوەتەوە

چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم و عیراق دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و رایدەگەیەنن، "پێویستە کەسێکی سەربەخۆ و بێلایەن وەک بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک دابنرێت".
دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم و عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "پێویستە بڕیارێکی لەوجۆرە بەگەڕانەوە بۆ لایەنەکان و پرسپێکردنیان بدرێت، نەک بەشێوەیەکی سەربەخۆ و هەڕەمەکی".
راشیانگەیاند، "دەمانەوێت هاووڵاتیەکی دانیشتووی ناوچەکە ببێتە بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک و بەڕەزامەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بێت، کەسێکی سەربەخۆ و بێلایەن بێت نەک سەر بە پارتی بێت".
هەر لە کۆنگرەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، "هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ زۆر نیگەرانن، بڕیارە خۆپیشانی سەرتاسەری دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك بکەن، هاوکات سوپاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەکەین، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێداین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان