له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری نه‌ینه‌وا كه‌مینه‌یه، به‌ڵام له رێگەی پارێزگاری نه‌ینه‌واوه پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌ی بۆ خۆی قۆرغ كردووه، ئه‌مه‌ش لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كانی له سنووره‌كه‌دا نیگه‌ران كردووه و پێكه‌وه‌ژیانی له‌موسڵ خستۆ‌ته مه‌ترسییه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌پێوه‌ر ده‌زانێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و پێكهاته‌ی شه‌به‌كیش سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه هه‌مووكات له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له عیراق ده‌دات.
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك داوای پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ده‌كه‌ن
وه‌عد قه‌درۆ، په‌رله‌مانتاری عیراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت، "ناحییه‌ی باشیك زۆرینه‌ی دانیشتوانی له پێكهاته‌ی شه‌به‌كن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ویستی خۆی به‌سه‌ر بڕیار و چاره‌نوسی پارێزگاكه‌دا بسه‌پێنێت".
وتیشی، "پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر شه‌ش قه‌زای پارێزگای نه‌ینه‌وادا گرتووه. قایمقامه‌كانیش له لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه ده‌ستنیشانكراون، هێشتا هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌ی دیكتاتۆری ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكه‌دا بگرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه په‌راوێز بخات، نوێترین هه‌وڵیشی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیكه".
بڕیاره‌كه‌ی پارتی ره‌تده‌كرێته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه هاتۆته سه‌رهێڵ و بڕیاریداوه به‌یاسایی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك ده‌ڵێت، "بڕیاره‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كەوە ره‌تكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ هاتۆته سه‌ر هێڵ و به‌ڵێنی داوه كێشه‌كه به‌شێوه‌ی یاسایی چاره‌سه‌ر بكات".
وتیشی، "ئێمه له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك رێگه به پارتی ناده‌ین ده‌ست له‌كاروباری ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌ربدات، پێویسته خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. رێگه له‌هه‌وڵ و ره‌فتاره‌كانی پارتی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بگیرێت".
سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ین
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌مووكات هه‌وڵی پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی له عیراق داوه.
وه‌عد قه‌دۆ له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتییەوە ده‌ڵێت، "هه‌ڵوێستی یه‌كێتی هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندایه و هه‌میشه بڕوای به‌دیموكراتی و مافی كه‌مینه‌كان هه‌بووه، كه هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌رۆك (مام جه‌لال)ـه‌و به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی هه‌ڵوێستی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ین بۆ پاڵپشتی پێكهاته‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی رۆحی نیشتمانی له‌كاره‌كانیدا".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پۆسته حكومییه‌كان ده‌دات و سیاسه‌تێكی دیكتاتۆرییانه له‌كاره‌كانیدا په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام رێگه به‌و ره‌فتارانه ناده‌ین و چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقین كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات، له‌ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كدا هاووڵاتییانمان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانی به‌رفراوانی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستپێده‌كه‌ین".
پۆستەکانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له لایه‌ن پارتییه‌وه قۆرغ كراوه
هەڵوێست و کردارەکانی پارتی لە پارێزگای نەینەوا کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاراستنی مافی پێکهاتەکان و سەروەری یاسا بەچارەسەری هەموو ئەو کێشانە دەزانێت کەلەو سنوورەدا هەیە.
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی PUKMEDIA رایگه‌یاند، "زۆربه‌ی پۆسته كارگێڕ‌ییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك قائیمقامییه‌تی ته‌له‌عفه‌ر، حه‌مدانیه، مه‌خموور، ته‌لكێف، ناوه‌ندی موسڵ، شێخان و زۆربه‌ی ناحیه‌كانی موسڵ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك شه‌به‌ك بوو و پاش خانه‌نشینبوونی پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌شدا بگرێت، دانیشتووانی ناحیه‌كه‌ش ئه‌و پۆسته به موڵكی شه‌به‌ك ده‌زانن، هه‌ر بۆیه داواكردنی ئه‌و پۆسته و بڕ‌یاری دانانی كادرێكی پارتی به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ناڕ‌ه‌زایه‌تی شه‌به‌كه‌كانی لێكه‌وتۆ‌ته‌وه".
وتیشی، "ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمانوایه ئه‌م بڕ‌یاره نادروسته و پارتی وه‌ك هه‌میشه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه به‌بڕ‌یاری حزبی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كات و لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كانیش دژی تاكڕه‌وی پارتین له موسڵ و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه".
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ده‌شڵێت، "پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لایه‌ن پارتییه‌وه كۆنترۆڵكراوه و بێپرسی ئه‌وان ناتوانێت موختارێك دابنێت، وه‌ك پێویست به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵناسێت و به‌یه‌ك چاو سه‌یریان بكات و وه‌ڵامیانبداته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی باڵانسی لایه‌ن و پێكهاته‌كان رابگرێت بۆته لایه‌نگری ململانێكان، جگه له‌و گه‌نده‌ڵییه فراوان و به‌هه‌ده‌ردانەی پاره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری نه‌ینه‌وادا ده‌بینرێت، بێگومان ئه‌وه‌ش لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه".
تاكڕه‌وی پارتی نه‌ینه‌واشی گرته‌وه
تاكڕه‌وی پارتی له بڕ‌یاردان سنووری هه‌رێمی كوردستانی تێپه‌ڕ‌اندووه‌و له موسڵیش به‌بڕ‌یاری حزبی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌هاندانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، پێكه‌وه‌ژیان له موسڵ بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا دەڵێت، "پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌هاندانی حزبی پێكه‌وه‌ژیان له موسڵ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بۆیه ده‌بێت به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و رێ له تاكڕه‌وی و بێبه‌شكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه بگرێت".
وتیشی: "ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باشیكی گرتووه‌ته‌وه له داهاتوودا و له كاتی خانه‌نشینبوونی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كاندا ناحیه و قه‌زاكانی دیكه‌ی پارێزگا ده‌گرێته‌وه، چونكه چه‌ندین ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه، بۆیه گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه به رێككه‌وتن له‌نێوان پێكهاته‌كانی موسڵ وه‌ك: مه‌سیحی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك، توركمان، عه‌ره‌ب، كورد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕ‌وات".
پۆسته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا قۆرغ ده‌كرێت
پارتی له‌ژێر دروشم و بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی دا حزبایه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌ڕ‌ێگەی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا هێناویه‌تی زۆرترین پله و پۆست له موسڵ و پارێزگاكه قۆرخ بكات.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی وتیشی، "پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وامان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی ده‌نگی كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و كه‌مینه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كورسی له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستهێناوه ئه‌گه‌ر به وته‌ی پارتی بێت و وه‌رگرتنی پۆست له‌پارێزگاكه به ده‌نگ بێت ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی قائیمقامێك یان دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه روونه پارتی كوردایه‌تی ناكات حزبایه‌تی ده‌كات".
PUKMEDIA