وەفدی یەکێتی و سەرۆکی رەوتی حیکمە یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن

03:06 - 2023-04-27
عیراق
317 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە  27ی نیسانی 2023، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ هەڤاڵان رزگار حاجی حەمە و خالید شوانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی  وەزیری  ژینگە، لە شاری بەغدا سەردانی سەماحەتی عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی  رەوتی ئەلحیکمەیان کرد.
لە کۆبونەوەکەدا  وەفدی هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی وڵات تەئکیدیان  لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە. بودجەی عیراق و یاسای هەڵبژاردن  بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو کە بیروڕایان لەبارەوە ئالوگۆِرکرا و لێکتێگەیشتن لەبارەیانەوە هەبوو.
هەر لەمیانی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری  کارگێری مەکتەبی سیاسی لەگەڵ رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندازیار نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی دیوانی وەزارەتی دادی عیراقی کرد و لە لایەن دکتۆر خالید شوانی، وەزیری  داد پێشوازی لێکرا. 
لە دیدارێکدا وەزیری داد ئەرکەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە لە گشت پرسە قانونییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ئەوان هەموو هەوڵێکیان خستۆتەکار تا یاسا سەروەربێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە هەموو یەکە ئیدارییەکاندا بۆ هەموو لایەک رەچاو بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان