كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیارق شەش بڕگەی لەخۆگرتووە، لەوانە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەك و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پێنج پڕۆژەیاسای دیكە.
یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی پڕۆژەیاسای یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021.
سەرچاوە: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق