كتێبی (حه‌نۆكه، سه‌ربرده‌ی جووه‌كانی كوردستان و به‌شێك له عیراق) ناونیشانی نوێترین كتێبی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ئیسماعیل ته‌نیایه.
ئه‌و كتێبه باس له مێژووی جووه‌كانی كوردستان ده‌كات. له پێنج به‌ش پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجام و ئه‌لبوومی وێنه‌كان و په‌راوێزه‌كان و سه‌رچاوه‌كان.
سه‌باره‌ت به ناوی (حه‌نۆكه) له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئیسماعیل ته‌نیا روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ناوی پیاوێكی جووی هه‌ولێر بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووه‌كان رۆژانی شه‌ممان ئاگریان نه‌كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵك به‌م هۆیه‌وه به‌زمیان پێكردووه و به ئه‌نقه‌ست ئاگریان كردۆته‌وه و تووڕه‌یان كردووه.