یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی كۆیە ئیمزاكرا

10:33 - 2023-05-03
ڕاپۆرت
294 جار خوێندراوەتەوە

هاوژین عەبدولواحید

دوێنێ، لە سەرۆكایەتیی زانكۆ، سەرۆكی زانكۆی كۆیە پ.ی.د.محەمەد حەسیب لەگەڵ د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد.
یاداشتنامەكە بە ئامانجی كاری هاوبەشە لە نێوانیاندا بۆ خزمەتی گەلی كورد و خوێندكاران بەتایبەتی لە بوارەكانی توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیری و ژینگەییدا.
لە لێدوانێكدا، د.محەمەد سابیر، رایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە توانیمان یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن دابڕێژین و ئیمزای بكەین، كە ئەوە سەرەتایەكە بۆ هاوكاریی نێوانمان و لە داهاتوودا زیاتر كاری لەسەر دەكەین و بڕیارە چەندین كۆنفرانسی هاوبەش رێكبخەین، هەروەها پێشنیازی ئەوە كرا كۆنفرانسێك بكەین لەسەر ژیانی هەڤاڵ مام جەلال و لە زۆر بواری تردا هەماهەنگ و هاوكاربین.
لای خۆیەوە، سەرۆكی زانكۆی كۆیەش، خۆشحاڵی دەربڕی بە سەردانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بۆ زانكۆی كۆیە و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە چەندین بواردا و وتی: ئامانجی سەرەكی لە یاداشتنامەكە ئەوەیە بتوانین كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی بكەین تایبەت لە بواری چالاكیی زانستی و ئەو بابەتانەی جێگەی بایەخن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان