״حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار״
بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە پێكهاتبوون لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و چەند سەركردەیەك لە هاوپەیمانیی فەتح، كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا، هەنگاوەكانی زاڵبوون بەسەر كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان تاوتوێكران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش كرایەوە.
پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە ناوچەكەدا، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت كێشەكان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەربكرێن و رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بدۆزرێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروست بكرێت، بەشێوەیەك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی عیراق بێت.