سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەولێری كرد

09:06 - 2022-03-15
کوردستان
289 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆبۆوە.

لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد كە سەردانەكەی بۆ هەولێر، پەیامێكی روون و ئاشكرایە كە بەغدا هەموو كات پشتیوانی هەولێرە، هەروەك چۆن هەولێر پشتیوانی بەغدایە. بە هەموو عیراقییەكانیش دەڵێین كە ئێمە وڵاتێكی یەكگرتووین و پەیامیشم بۆ خەڵكی كوردستان ئەوەیە ئێمە بۆ هەر هاوكارییەك و پشتیوانییەك لەگەڵتان دەبین و كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەبارەت بە رووداوەكانی مووشەكبارانكردنی هەولێریش، وتی: لیژنەیەكمان بە سەرۆكایەتیی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بە هەماهەنگی وەفدێكی سەربازی و تەكنیكی پێكهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان